ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا به وردی چاودێری هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان ده‌كرد، بۆ پیرۆزبایش سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ئۆباما ده‌كه‌ن و له پێش هه‌موویانه‌وه نیوكولا ساركوزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئۆباما كرد به ئۆبامای راگه‌یاند كه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنێكی پرشنگداره، و به‌ناوی گه‌لی فه‌ره‌نساوه گه‌ر‌مترین پیرۆزبایی ئاراسته‌كرد.
له نامه‌كه‌یدا ساركوزی رایگه‌یاندبوو"سه‌ركه‌وتنه پرشنگداره‌كه‌تان به‌رهه‌می پابه‌ندبونتانه به خزمه‌تی به‌رده‌وامی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌وروپا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكه تازه هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و له نامه‌كه‌یدا هاتووه"وزه و نه‌خشه‌سازییه‌كه‌تان پێویستن بۆ بیناكردنه‌وه‌ی جیهانێكی پر ئاسایش".
هه‌روه‌ها ستیفن هاریری سه‌رۆكی كه‌ندای هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی خۆی گه‌له‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئۆباما كرد رایگه‌یاند ده‌خوازێت زوو چاوی به ئۆباما بكه‌وێت بۆ ته‌واوكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ی له نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی هاوپه‌یماندا هه‌یه. هه‌روه‌هاچه‌ندین ده‌وڵه‌تی تر پیرۆزبایی خۆیان ئاراسته‌ی ئۆباما كرد له وانه نیوزیلند.