له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا،سێ له‌سه‌رچواری ئه‌نجومه‌نی پیران وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیراون و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له‌م لایه‌نه‌یشدا دیموكراته‌كان توانیان 4 كورسی له ئه‌نجومه‌نی پیران له كۆمارییه‌كان بسه‌ننه‌وه و كه هی ولایه‌ته‌كانی فرجینیا و كارولینا باكور و نیوهامبشیر و نیومكسیكو به‌وه‌ش له كۆی 100 كورسی ئه‌نجومه‌نه‌كه دیموكراته‌كان توانیان 55 كورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن.
شایه‌نی باسه هه‌ڵبژاردنه‌كه سێ له‌سه‌ر چواری ئه‌نجومه‌نی پیرانی گرتۆته‌وه كه ژماره‌یان 35 كورسیه و كۆمارییه‌كان 23 كورسیان هه‌یه له كاتێكدا دیموكراته‌كان 12 كورسیان هه‌بووه.
دیموكراته‌كان نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ره‌ها مسۆگه‌ر بكه‌ن تا كۆماریه‌كان نه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ر بریارێك كه ده‌ریده‌كه‌ن، واته نه‌یانتوانی 60 كورسی مسۆگه‌ر بكه‌ن تا هه‌موو بریاره‌كان له ده‌ست خۆیاندا بێت، شایه‌نی باسه پێشتر دیموكراته‌كان توانیویانه له 100 كورسیه‌كه 51 كورسی بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و كۆماریه‌كان ته‌نها 49 كۆرسیان هه‌بووه.