رۆژی 5-11-2008 رۆژێكی مێژووییه له مێژووی نوێی ئه‌مه‌ریكا و به تایبه‌ت له مێژووی پارتی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا، باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به‌سه‌ر كاندیدی كۆماریه‌كان جون ماكین به ده‌ست بهێنێت. له باخچه‌ی گرانت پارك له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێكی زۆری لایه‌نگرانی دیموكراته‌كان، ئۆباما رایگه‌یاند"كاتمان پێویست بوو به‌ڵام ئه‌مه ده‌ریخست ئه‌مرۆ چیمان ئه‌نجامدا له‌كاتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا، گۆران له ئه‌مه‌ریكا به‌رێكه‌وت".
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له ولایه‌تی كالیفورنیا به ده‌ستهێنا، ئیتر ساخ بۆیه‌وه كه باراك ئۆبامای دیموكراته‌كان سه‌ركه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ركرد و بووه یه‌كه‌مین سه‌رۆكی ره‌ش پێستی ئه‌مه‌ریكا كه به رِه‌چه‌ڵه‌ك سه‌ر به ئه‌فه‌ریقایه، ناوه‌ندنی ده‌نگدان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه كه باراك ئۆباما 324 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆخۆی مسۆگه‌ر كردبوو كه‌له بنه‌ره‌تدا پێویستی به تنها 270 ده‌نگ بوو تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌وه‌ش ئۆباما بووه 44 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و جون ماكین به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی لێ‌كرد و به‌ڵێنی دا هاوكاری بێت له سیاسه‌تی گشتی ئه‌مه‌ریكادا.
وه‌ك ده‌نگێكی سه‌ركه‌وتو كه ده‌یه‌وێت پابه‌ند بێت به كلتور و دیموكراسیه‌تی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ووتی"ئه‌گه‌ر تائێستا كه‌سێك به گومانه له‌وه‌ی كه هه‌موو شتێك له ئه‌مه‌ریكا مومكینه، یان پرسیار له‌وه بكات داخۆ خه‌ونی باوباپیرانی دامه‌زرێنه‌ران تا ئێستاش هه‌ر زیندووه، یان كه‌سێك گومانی له به‌هێزی دیموكراسیه‌ته‌كه‌مان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌م ئێواره‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی چنگ ده‌كه‌وێته‌وه"
ئۆباما له وتاره‌كه‌یدا جگه له‌وه‌ی سوپاسگوزاری گه‌لی ئه‌مه‌ریكای كرد باسی ركابه‌ره‌كه‌ی جون ماكینی كرد و ناو براوی به‌رز نرخاند و وتی"ماكین گیانبازی زۆری پێشكه‌ش به ئه‌مه‌ریكا كردووه كه ته‌نانه‌ت زۆربه‌مان ناتوانین وێنای بكه‌ین"
جێگه‌ی باسه ئۆباما سوپاسی خێزانه‌كه‌ی و دوو كچه‌كه‌ی كرد كه‌له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هاوكاری بوون.