|
رایس : خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به ده‌رچونی یه‌که‌م ره‌ش پێست بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا
Thursday, 11.06.2008, 08:53am (GMT)
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا كۆندۆلیزا رایس خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی باراك ئۆباما‌و هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌و پێیه‌ی یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌ش پێسته كه بچێته ناو كۆشكی سپیه‌وه، وتی :ئۆباما كه‌سایه‌تییه‌كی به‌خشنده‌یه‌و دڵنیام هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: له‌كاتی سپاردنی دۆسێی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به دیموكراته‌كان، به خۆشحاڵی‌و به شێوه‌یه‌كی كارا‌و پراكتیكه ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات.
|