|
عێراق : له چه‌ند رۆژی داهاتودا ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌کرێنه‌وه
Thursday, 11.06.2008, 09:09am (GMT)
حکومه‌تی عێراق به نیازه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا ڕێگه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز بکاته‌وه، ئه‌مه‌شی گێرایه‌وه بۆ باشبونی باری ئه‌منی له‌ناوچه‌که‌دا. له‌م باره‌یه‌وه لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژی ژووری كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند :هۆکاری کردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باشبونی باری ئاسایشی وڵات، ، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوودا شه‌قامی (زه‌یتون) له‌ناوچه‌ی حارسیه‌ی باشور و شه‌قامی گۆره‌پانی دیمه‌شق له ناوه‌راستی به‌غدا و پردی جادریه ده‌كرێنه‌وه كه رێگه‌ی سه‌ره‌كیی ناوچه‌ی سه‌وزن و به ناوچه گرنگه‌كانی شاری به‌غداوه به‌ستراون. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند : كرده‌وه‌ی چه‌كداری به رێژه‌ی 76% كه‌مبۆته‌وه‌و هه‌ربه‌و هۆیه‌شه‌وه زیاتر له 24 هه‌زار خێزانی ئاواره گه‌راونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان .
|