|
عێراق : سه‌رۆک کۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی ) پیرۆزبایی له‌سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا کرد
Thursday, 11.06.2008, 09:14am (GMT)
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی سیناتۆر باراك ئۆباما بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، سه‌رۆك مام جه‌لال بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو كرد. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بروسكه‌كه‌یه: به‌رێز باراك ئۆباما سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم له كانگه‌ی دڵه‌وه پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌تان لێ بكه‌م كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستانهێناوه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی تری پابه‌ندبوونی وڵاته مه‌زنه‌كه‌تانه به به‌هاو نه‌ریته شكۆدار و به‌رزه‌كان كه باوكانی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌مریكا دایانڕشتووه‌و نه‌وه‌كانی دواتر په‌ره‌یان پێداوه، ئه‌و نه‌ریت و به‌هایانه‌ش بریتین له دیموكراسی و هه‌ل و ده‌رفه‌ت ره‌خساندنی وه‌ك یه‌كی دادپه‌وه‌ری و رێزگرتن له مرۆڤ بێ گوێدانه ره‌نگ وزێدى له دایكبونیان. ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین له‌سێبه‌ری حوكمڕانی ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتمان زیاتر به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندوو بێت له هه‌موو بواره‌كاندا پشت به‌ستوو بێت به‌زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوی ره‌گداكوتاوی قوڵ و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. دووباره پیرۆباییمان له‌ناخی دڵ په‌سه‌ند بفه‌رموون و داوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و پێشكه‌وتن و شكۆمه‌ندی بۆ ئه‌مریكای دۆستمان ده‌كه‌ین. جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق
|