Tuesday, 01.06.2009, 10:40am (GMT)
  ماڵه‌وه‌
  پرسیار
  RSS
  لینک
  ماڵه‌وه-ماڵپه‌ڕه‌‌
  په‌یوه‌ندی
 
مه‌حمود عوسمان : سه‌ردانه‌که‌ی مالکی بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هه‌شت پرسی گرنگه‌ ; ئه‌مریکا : ئۆباما، سه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ده‌ستنیشان ده‌کات ; عه‌لاوی : مالکی هۆکاری سه‌ره‌کییه‌ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی هێزه‌کان و پارته‌ سیاسییه‌کانی ناو عێراق ; بوش : حکومه‌تی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بکات ; به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆک تاڵه‌بانی ، بینای نوێی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق کرایه‌وه‌
::| ووشه‌:       [گه‌ڕانی تایبه‌ت]
 
  ::| له‌ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا
January 2009  
Su Mo Tu We Th Fr Sa
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31
 
::| هه‌واڵی گرنگ
مه‌حمود عوسمان : سه‌ردانه‌که‌ی مالکی بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی هه‌شت پرسی گرنگه‌
ئه‌مریکا : ئۆباما، سه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ده‌ستنیشان ده‌کات
عه‌لاوی : مالکی هۆکاری سه‌ره‌کییه‌ بۆ تێکدانی یه‌کڕیزی هێزه‌کان و پارته‌ سیاسییه‌کانی ناو عێراق
بوش : حکومه‌تی ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بکات
به‌ئاماده‌بونی سه‌رۆک تاڵه‌بانی ، بینای نوێی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ عێراق کرایه‌وه‌
سلێمانی : ئاسایشی سلێمانی ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر 10 ده‌به‌ له‌ شله‌ی ئه‌سیدیک ئه‌سید
 
هه‌واڵ
 

سه‌رۆک تاڵه‌بانی کرۆکه‌ر پێداگری له‌سه‌ر گرنگی ڕێککه‌وتننامه‌ی ئه‌مریکا-عێراق ده‌که‌نه‌وه‌


Saturday, 11.08.2008, 06:59am (GMT)

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7/11 مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عیراق و باڵیۆز دیڤد ساترفێڵدو میگان ئۆسیلڤان و ژماره‌یه‌كی تر له‌كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.
له‌دیدارێكدا دوا گۆڕانكارییه‌كانی عیراق له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ رێڕه‌وی دانوستان و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ڕێككه‌وتننامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكا تاووتوێكران به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌مواركردنه‌كانی عیراقی داوه‌ته‌وه‌، له‌و چوار چێوه‌یه‌دا سه‌رۆك تاڵه‌بانی و باڵیۆزی ئه‌مریكا پێداگرییان له‌سه‌ر گرنگی رێككه‌وتننامه‌كه‌ بۆ رێكخستن و فراوانكردنی ئاسۆی پێويست له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێویستی په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ به‌شێویه‌ك كه‌گره‌نتی سه‌روه‌ری نیشتمانی و به‌رژوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بكات، كرده‌وه‌.
هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانیش یه‌كێكی تربوو له‌و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌پێویستی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتنێك كرد كه‌مافی كه‌مینه‌كان بپارێزێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كرۆكه‌ر به‌رده‌وامی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و رێڕه‌وی دیموكراسی له‌عیراق دووپاتكرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته‌ حه‌كیمه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانیشی له‌بنیاتنانی عیراقێكی نوێ و چه‌سپاندنی یه‌كێتی نیشتمانی و به‌شداریپێكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ سیاسییه‌كان و بێبه‌شنه‌كردنی هیچ پێكهاته‌یه‌كی عیراقی له‌مافه‌كانی، به‌رزنرخاند.
له‌دیداره‌كه‌دا د.له‌تیف ره‌شید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوو نزار محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك كۆمار ئاماده‌بوو.


نوسراوی تر:
عێراق : به‌م نزیکانه‌ حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی ڕێککه‌وتنه‌که‌ وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه‌ (11.06.2008)
عێراق : سه‌رۆک کۆماری عێراق (جه‌لال تاڵه‌بانی ) پیرۆزبایی له‌سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا کرد (11.06.2008)
ئاژانسه‌کان : له‌ ئاکامی به‌زاندنی سنوره‌کانی، حکومه‌تی ئێران هۆشداری دایه‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا (11.06.2008)
عێراق : له‌ چه‌ند رۆژی داهاتودا ڕێگه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌کرێنه‌وه‌ (11.06.2008)
رایس : خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ ده‌رچونی یه‌که‌م ره‌ش پێست بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا (11.06.2008)
کاندیدی دیموکراته‌کان باراک ئۆبامای ره‌ش پێست سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی به‌ده‌ستهێنا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا (11.05.2008)
له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا،سێ له‌سه‌رچواری ئه‌نجومه‌نی پیران وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (11.05.2008)
فه‌ره‌نسا : سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا نیکولا سارکوزی پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی له‌ ئۆباما کرد (11.05.2008)
عێراق : کوه‌یت و سعودییه‌ هاوکاری عێراق ناکه‌ن له‌با‌ره‌ی قه‌رزه‌کانیه‌وه‌ (11.05.2008)
ئه‌مریکا : 135 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریکی له‌ماوه‌ی 24 کاتژمێردا (44)هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن (11.04.2008)



 
هه‌موو هه‌واڵه‌کان  
  مه‌ڵبه‌ندو کۆمیته‌کان
  هه‌واڵ
  لێکۆڵینه‌وه‌ و وتار
  فایلی دیموکراسی
  فایلی مافی مرۆڤ
  فایلی ئاشتی
  فایلی ژنان
  فایلی گه‌نجان
  فایلی ئیسلامی سیاسی
  فایلی‌‌ سیاسی
  فایلی ئاسایش
  فایلی کۆنگره‌ی ی.ن.ک
  فایلی پرۆژه‌ ئابورییه‌کان
  فایلی سۆشیال دیموکرات
  فایلی یاسا
  فایلی ژینگه‌
  هه‌مه‌ڕه‌نگ
  هه‌واڵی وه‌رزشی
  ::| نامه‌ی هه‌واڵ
ناوت:
مه‌یله‌که‌ت:
 
 

ی.ن.ک مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک
[بدایه‌تی ماڵپه‌ڕه‌]