|
عێراق : حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌که وه‌ڵامی ئیجابی حکومه‌تی عێراقی داوه‌ته‌وه
Saturday, 11.08.2008, 07:10am (GMT)
(یاسین مجید) وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند : دوێنێ ئیداره‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی دایه‌وه كه حكومه‌تی عێراق له ره‌شنوسی رێككه‌وتنامه ئه‌منیه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریکا – عێراق ئه‌نجامی داوه و نوری مالكی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به نوسراو ئه‌و وه‌ڵامه‌ی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌و له ماوه‌یه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حكومه‌ته‌كه‌یدا تاووتوێیده‌كه‌ن، به‌ڵام هیچ ورده‌كاریه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئیداره‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌دركاند. له‌لایه‌کی تره‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند : رێككه‌وتنامه‌كه پێویستی به چاوخشاندنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به كۆبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. هاوکات دانا پێرینۆ وته‌بیژی كۆشكی سپی له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند : واشنتۆن به‌شێوه‌یه‌كى ئیجابی وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازانه‌ی حكومه‌تی عێراقی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی تری نه‌دركاند.
|