کۆنفرانسێک له‌لایه‌ن هه‌ردوو ڕێکخراوی ریكخراوی (هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌پیناو دادپه‌روه‌ری) رێکخراوی (نه‌بوونی ئاشتی به‌بێ دادپه‌روه‌ری) به‌هاوکاری په‌رله‌مانی کوردستان و حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی ئیتالیا له‌باره‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه (تاریق جه‌وهه‌ر سارمه‌می) راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: له ڕۆژانی یه‌کشه‌مه‌و دوو شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌هێز‌و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌شارۆچكه‌ی دووكان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم‌و حكومه‌تی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت.