|
حکومه‌تی عێراق پشتیوانی خۆی بۆ پێشنیاره‌که‌ی ئۆباما ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان
Saturday, 11.08.2008, 07:15am (GMT)
حکومه‌تی عێراق پشتگیری له پێشنیاره‌که‌ی باراک ئۆباما ده‌کات سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له ناوه‌ڕستی ساڵی 2010 ، له‌م باره‌یه‌وه مۆفه‌ق روبه‌یعى راوێژكارى ئه‌منى نیشتمانى عێراقییه‌وه رایگه‌یاند : حكومه‌تى عێراق پشتیوانى له‌و پێشنیازه‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا ده‌كات و خواستى حكومه‌تى عێراقیشى دووپاتكرده‌وه بۆ بوونى هاوپه‌یمانێتییه‌كى به‌هێز له‌گه‌ڵ ئیداره‌كه‌ى ئۆباما. هه‌ینى 7/11، سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌زارى مۆفه‌ق روبه‌یعى، راوێژكارى ئه‌منى نیشتمانى عێراقییه‌وه بڵاویانكرده‌وه، كه حكومه‌تى عێراق پشتیوانى له‌و پێشنیازه‌ى باراك ئۆباماى سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به‌كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق ئه‌و لێدوانه‌ى ناوبراو له‌كاتێكدایه كه بڕیاره هه‌فته‌ى ئاینده سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ڵبژێدراو كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنى چه‌ندین دۆسیه له‌وانه قه‌یرانى دارایی‌و جه‌نگى عێراق.
|