|
براون : هه‌واڵی پاشه‌کشێی هیزه‌کانی به‌ریتانیا له خاکی عێراق به درۆ ده‌خاته‌وه
Saturday, 11.08.2008, 09:12am (GMT)
گۆردن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی بر‌یتانیا هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌کاته‌وه که باس له کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان ده‌کات له خاکی عێراق و رایگه‌یاند : هیچ جۆره پاشه‌کشێیه‌ک له ئارادا نییه ، ئه‌م وتانه‌ی ناوبراو له کاتێکدایه که ئاژانسی هه‌واڵی سكای نیوزی بریتانی هه‌واڵێكی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی بر‌یتانیای له ناوه‌راستی ساڵی ئاینده‌دا راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی تره‌وه دۆگلاس ئه‌لیكسه‌نده‌ر وه‌زیری بر‌یتانیا بۆ كاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ به‌سره به‌سكای نیوزی راگه‌یاند هه‌ر كاتێك بارودۆخی شاره‌كه گونجاو بوو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئه‌وا حكومه‌ت ئه‌و كاته بریاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان ده‌دات جێی ئاماژه‌یه سكای نیوزی بریتانی له راپۆرتێكدا بڵاوی كردبۆوه كه سوپای وڵاته‌كه‌یان ره‌نگه له سه‌ره‌تایی ئه‌پریڵی (2009) دا له عێراق بكشێنه‌وه.
|