|
د.به‌رهه‌م : هێزی ده‌وڵه‌ت بریتییه له هێزی راسته‌قینه‌ی خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی وڵات و دروستکردنی متمانه
Sunday, 11.09.2008, 06:43am (GMT)
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و رایگه‌یاند: به‌بێ بوونی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زیی به‌هێز له عیراقدا، هه‌رێم و پارێزگای فیدراڵی بوونی نابێت، له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه‌هێزی ده‌وڵه‌ت له‌هێزی حكومه‌ته‌وه نایه‌ت له‌كۆنتڕۆڵكردن و خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌ویكردن به‌ڵكو هێزی ده‌وڵه‌ت بریتیه له‌هێزی راسته‌قینه‌ی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌و دروستكردنی هه‌ستی هاونیشتمانێتی و دروستكردنی متمانه. ئه‌و قسانه‌ی نوری مالكی و به‌رهه‌م ساڵح له‌كۆڕێكی رێكخراوی كۆنگره‌ی نوخبه‌و توانا عیراقییه‌كاندا هات كه رۆژی 8/11/2008 له‌به‌غدای پایته‌خت له‌باره‌ی دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌ته لۆكاڵییه‌كان سازكرا. له‌و كۆڕه‌دا سه‌ره‌تا شێخ هومام حه‌مودی ئامانجی سه‌ره‌كی كۆڕه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان روونكرده‌وه‌و هیوایخواست كۆڕێكی له‌و جۆره سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ئه‌ركی له‌یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونه‌كان و به‌رچاو روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌و بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك ده‌سه‌ڵاته‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێم و پارێزگاكان. هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وتارێكی خوێنده‌وه‌و تیایدا دووپاتیكرده‌وه كه به‌بێ بوونی حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زیی به‌هێز، هه‌رێم و پارێزگا فیدراڵییه‌كان بوونیان نابێت چونكه سه‌روه‌ریی و ئاسایش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه سه‌رپه‌رشتی و دابینده‌كرێن، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زی نه‌توانێت ئه‌و ئه‌ركانه به‌باشی به‌جێ بگه‌یه‌نێت ئه‌وا ئه‌و پارێزگایانه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كتر دروست ده‌كه‌ن. مالكی له‌میانی قسه‌كانیدا داواشیكرد: ئه‌و كۆڕه بتوانێت خزمه‌تێك پێشكه‌شبكات، داواشیكرد له به‌رئه‌وه‌ی له نووسین و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووردا په‌له‌په‌ل كراوه ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، هه‌روه‌ك داوایكرد ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی روونتر دابه‌شبكرێن به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی. هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و پارێزگاكان بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی تاحكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی به‌هێز دروست بێت، هه‌روه‌ك داوایكرد ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له‌ده‌ستووردا دیارینه‌كراون بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی هه‌روه‌ك داوایكرد كۆتایی به‌سیستمی موحاسه‌سه بهێنرێت. هه‌روا له‌وتاره‌كه‌یدا مالكی باسی له‌دۆخی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و مه‌ركه‌ز كرد‌و داوایكرد مه‌ركه‌ز ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بێت و بتوانێت مامه‌ڵه‌ی توند به‌كاربهێنێت چونكه له‌هه‌ندێك كێشه‌دا له‌نێوان مه‌ركه‌زو هه‌رێمدا هاوكێشه‌ی دوو حكومه‌تی هاوتا له‌ئارادایه نه‌ك حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی و حكومه‌تێكی هه‌رێمایه‌تی كه‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌مترو بچوكتره. هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح وتارێكی پێشكه‌شكرد كه تیایدا ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی ده‌ستوورو پێویستی پابه‌ندبوون پێوه‌ی، هه‌روه‌ك رووناكی خسته‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌و ده‌ستووره‌ی سروشتی ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌خۆگرتووه. دواتر دكتۆر به‌رهه‌م له‌وتاره‌كه‌یدا هاته‌سه‌ر قسه‌كردن له باره‌ی هێزو هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و وتی: هێزی ده‌وڵه‌ت بریتی نیه له‌هێزی ته‌عه‌سوف و خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌ویی، له‌و باره‌یه‌شه‌وه نمونه‌ی سه‌دام حسێنی دیكتاتۆری پێشووی عیراقی هێنایه‌وه كه به‌هۆی زوڵم و زۆر‌و خۆسه‌پاندن و تاكڕه‌وییه‌وه كۆمه‌ڵگای كۆنترۆڵ كردبوو و حكومه‌تێكی به‌هێزی دروستكردبوو، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می به‌عسدا هه‌رگیز عیراق نه‌بووه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز. له‌و باره‌یه‌وه به‌رهه‌م ساڵح به‌هێزی ده‌وڵه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه بۆ هێزی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و دروستكردنی متمانه‌و دروستكردن و په‌ره‌پێدانی هه‌ستی هاووڵاتی بوون. به‌رهه‌م ساڵح له‌وتاره‌كه‌یدا وتی: دوای سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كانی بواری ئه‌من و ئاسایش، ئێستا له سه‌رده‌می وه‌رچه‌رخانداین، پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌و ده‌سكه‌وتانه له‌ڕووی سیاسییه‌وه په‌ره‌پێبده‌ین و بۆ خزمه‌تكردنی عیراق به‌كاری بهێنین. له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا باسی سیستمی موحاسه‌سه‌و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و سیستمه‌شی كرد له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و چاره‌نووس و ئاینده‌ی وڵات، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وتی: موحاسه‌سه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه‌و به‌رۆكی عیراقی گرتووه، له‌ماوه‌ی رابردووی نزیكدا عیراق زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری له‌موحاسه‌سه‌وه به‌ركه‌وتووه له كاتێكدا كه موحاسه‌سه‌ش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌یمه‌نه‌و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیش له‌لایه‌ن ده‌سته‌و تاقمێك یان تاكه كه‌سێكه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ده‌بێت عیراق به هاوبه‌شی له لایه‌ن گشت پێكهاته و لایه‌نه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت. له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز كرد‌و وتی: لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی باڵای نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی یاسای نه‌وت و گاز‌و باسی له‌وه‌ش كرد كه‌ئه‌و سیاسه‌ته مه‌ركه‌زییه‌ی له‌كه‌رتی نه‌وت و گازدا له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا په‌یڕه‌وكراوه ئه‌نجامێكی باشی نه‌بووه، چونكه ئێستا سه‌ره‌ڕای ئه‌و پاره‌و ده‌رامه‌ته زۆره‌ی له‌و بواره‌دا خه‌رجده‌كرێت، رۆژ له دوای رۆژ ئاستی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات. هه‌روا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی هه‌رچه‌نده فیدراڵییه‌ت به‌پڕۆژه‌یه‌كی كوردی داده‌نرێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا فیدراڵی پڕۆژه‌یه‌كی عیراقییه‌و بۆ هه‌موو عیراق ده‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت گفتوگۆ بكرێت له‌سوودو قازانجه‌كانی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی فیدراڵی له‌ڕووی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی ئابوری و بوژاندنه‌وه‌وه. له‌كۆتاییشدا دووپاتیكرده‌وه: یه‌كێتی و به‌هێزیی ئه‌م وڵاته به‌هێزی سه‌ربازی و تاكڕه‌ویی ته‌عه‌سوف و خۆسه‌پاندن و ته‌سه‌لوت نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه دانبنرێت به جیاوازییه‌كان كه‌هه‌ر ئه‌وه‌ش گره‌نتیی سه‌ركه‌وتنی هێزو یه‌كێتی وڵاته‌و ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه سروشتی دیموكراتی و فیدراڵی عیراق یه‌كلاییبۆته‌وه له ده‌ستووردا، ئه‌گه‌ر هه‌ر بیروبۆچوونێكی ترمان هه‌بێت له‌سه‌ر ورده‌كاری ده‌بێت نه‌ك بنه‌ماو پایه سه‌ره‌كییه‌كان. جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ئه‌ركێكی گرنگی قۆناغی داهاتوو چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی زانكۆكانه، به‌شێكی سه‌ره‌كی هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌و كاره كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ركه‌زییه‌ته له‌كاروباره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆكان و دروستكردن و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارو گونجاو بۆ هاتنه‌كایه‌ی كێبه‌ركێی زانستی له‌نێوان زانكۆكاندا.
|