|
ئۆباما : له‌یه‌که‌مین کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا ، به‌ڵێنیدا باری دارایی وڵات و جیهان جێگیر بکاته‌وه
Sunday, 11.09.2008, 06:49am (GMT)
باراك ئۆباما سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌یی‌دا له دوای هه‌ڵبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و به ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی راوێژكارانی: ئاماژه‌ی كرد به‌پلانه‌كه‌ی له بواری ئابووریدا و میكانیزمی رزگاركردنی وڵاته‌كه‌ی له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی روبه‌روی بۆته‌وه.هه‌روه‌ك سه‌رۆك ئۆباما ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه قه‌یرانی دارایی جیهان پێویستی به‌وه‌لاَم دانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌یه. له‌باره‌ی ئه‌ونامه‌ی پیرۆزباییه‌ی كه له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی كرابوو به‌بۆنه‌ی هه‌لبژاردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئۆباما وتی هێشتا دیراسه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌م نه‌كردووه، چونكه تا ئێستا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا یه‌ك سه‌رۆكی هه‌یه ئه‌ویش سه‌رۆك بوشه.
|