سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق (نوری مالکی) رایگه‌یاند : حکومه‌تی عێراق و سه‌رجه‌م کوتله سیاسییه‌کان له ماوه‌یه‌کی نزیکدا وه‌ڵامی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌داته‌وه و ڕێککه‌وتنه‌که‌مان خستۆته به‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی تا ئه‌وانیش بڕیاری خۆیانی له‌باره‌وه بده‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه (تارق هاشمی) جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: مالكی به‌ڵێنی داوه وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی عێراق بۆ ئیمزا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی، بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی، بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ‌و وتووێژی له‌سه‌ر بكرێت.