دکتۆر زریان عوسمان وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند سه‌باره‌ت به‌دامه‌زراندنی پزیشكه تازه ده‌رچووه‌كانی كۆلێژه‌كانی (پزیشكی گشتی و ددان و ده‌رمانسازی و په‌رستاریی)، له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك پێكهات له‌وه‌زیری ته‌ندروستی و هه‌ردوو سه‌رۆكی زانكۆكانی هه‌ولێر و سلێمانی و راگری گشت كۆلێژه پزیشكییه‌كان و نوێنه‌ری لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك درا بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پزیشكانه.
ئەو گۆڕانکارییانەی لەکۆبوونەوەی لیژنەکەدا بڕیاری لەسەردرا بریتی بوو لە گۆڕینی وشەی گرێبەستی تایبەتی بۆ دامەزراندنی کاتی بۆ ماوەی دووساڵ و دوای ئەو دوو ساڵەش وەزارەتی تەندروستی داواکاری دامەزراندنی هەمیشەیی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەتی وەزیران بەرزدەکاتەوە.
هەروەها مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی بۆ هەڵسەنگاندنی پزیشک ساڵانە بەردەوام دەبێت و لەلایەن سێ پسپۆر ئەنجام دەدرێت. ئەو هەڵسەنگاندنەش بەپێی مەرجەکانی وەزارەتی تەندروستی دەبێت کە کارکردنی ئەو پزیشکانە لەو شوێنانە دەبێت کە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی دەکات و گرنگیدانی پزیشک بەتوانا زانستییەکانی خۆی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پابەندبوون بەدەوامی کار.
پوختەی گۆڕانکارییەکان رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی رەزامەندی کۆتایی لەسەر بدات.