به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو به كاروانی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری به‌غدا، سێ سه‌رباز بریندار ده‌بن، به هۆی خه‌ستی برینی یه‌كێكیانه‌وه گیان له ده‌ستده‌دات به‌وه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه كوژاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نۆفه‌مبه‌ردا گه‌یشتته سێ سه‌رباز كه دوانه‌كه‌ی تریان له شه‌ردا نه‌كوژراون به‌ڵكو به‌هۆی رووداوی جۆراو جۆری تره‌وه.
به كوژرانی ئه‌و سه‌ربازه له باكوری به‌غدا ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق گه‌یشته 4193 سه‌رباز.
له لایه‌كی تره‌وه پۆلیس رومادی رایگه‌یاند، به‌هۆی دوو هێرشی خۆكوژیه‌وه له رومادی 8 كه‌س كوژران و 14 كه‌سی تریش برینداربوون. له به‌غداش به‌هۆی له گه‌ره‌كی قاهیره‌ی باكوری به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو كه‌سێك كوژراو و زیانێكی مادی زۆریش به ناوچه‌كه گه‌یاند.