|
روسیا : له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا، سه‌رۆکی روسیا به‌ڵینیدا له‌گه‌ڵ باراک ئۆباما کۆببێته‌وه
Monday, 11.10.2008, 06:34am (GMT)
له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا سه‌رۆکی روسیا دیمیتری میدڤیدیڤ له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیدا، هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌تاووتوێكردنی به گۆرانکارییه‌کانی جیهان و ناوچه‌که ئه‌نجام بده‌ن . هه‌رله‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دوای پیرۆزبایی کردن به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی ره‌شت پێست، هه‌ردولاش له‌سه‌ر ئه‌وه ریێككه‌وتوون كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا چاویان به‌یه‌ك بكه‌وێت، پێشبینیش ده‌كرێت له كاتی كۆنگره‌ی باڵای ده‌وڵه‌تانی بیست كه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له واشنتۆن ده‌به‌سترێت، هه‌ردووكیان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبده‌ن.
|