دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند : دوای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق گۆرانکاری له ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌که‌دا کرد حکومه‌تی ئه‌مریکا وه‌ڵامیكی ئیجابی حکومه‌تی عێراقی داوه‌ته‌وه‌و به سێ قۆناغ کۆبونه‌وه‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌مریکییه‌کان ده‌که‌ین.
رایگه‌یاند : یه‌كه‌مجار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیاسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی‌و دواتر له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، رونیشیكرده‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكییه‌كان ئیجابی بووه‌و هه‌موولایه‌ك به‌رێگایه‌كی راستدا ده‌ڕۆین.