|
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌رماڵه‌ی مانگی 5 و 6 له مامۆستایان وه‌رناگرێته‌وه
Monday, 11.10.2008, 06:43am (GMT)
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 9/11 عومه‌ر فه‌تاح جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی د.نوری عوسمان سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازیكرد له‌وه‌فدێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له‌سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت و لێپرسراوانی لقه‌كانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان. له‌دیدارێكدا كه‌تایبه‌ت بوو به‌داواكارییه پیشه‌ییه‌كانی مامۆستایانی كورستان، وه‌فدی میوان داخوازی مامۆستایانیان خسته‌ڕوو جه‌ختیان كرده‌وه كه‌خستنه‌ڕوو به‌رگریكردنیان له‌و داواكاریانه به‌مانای خۆجیاكردنه‌وه‌یان نیه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی قه‌یران بۆ ئه‌م حكومه‌ته، به‌ڵكو حكومه‌ت به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی خۆیان ده‌زانن. له‌به‌رامبه‌ردا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆڵی مامۆستایانی كوردستان و ماندووبوونیانی له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن به‌رزنرخاندو پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ داواكارییه‌كانیان دووپاتكرده‌وه‌و پێی راگه‌یاندن هیچ داخوازییه‌كی ئه‌وان به‌ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند نازانێت، به‌ڵام هه‌ق وایه مامۆستایانی به‌ڕێز بارودۆخی گشتی و توانا داراییه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه له‌به‌رچاوبگرن. له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا بڕیاردرا: 1. بڕی 75000 دیناری ده‌رماڵه كه‌بۆ پله 7 و 8 خه‌رجده‌كرێت له 1/7/2008 وه خه‌رجبكرێت. 2. 125000 دیناری ده‌رماڵه‌ی پێشووتری هه‌ردوو مانگی 5 و 6 وه‌ك منحه بدرێته‌وه مامۆستایان، واته ده‌رماڵه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌یان لێ وه‌رناگیرێته‌وه. 3. پاره‌ی زیادكردنی موحازه‌ره دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی بۆ پێكده‌هێندرێت جێبه‌جێده‌كرێت. 4. له 1/1/2008 هه‌تا 1/7/2008 جیاوازی مووچه‌یان به‌پێی یاسا بۆ خه‌رجده‌كرێت. 5. سه‌باره‌ت به‌ده‌رماڵه‌ی مامۆستایانی پله 5 و 6 له‌ساڵی نوێداو به‌پێی توانا‌و هه‌لومه‌رجی دارایی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت
|