رۆژی شه‌ممه بۆلندا رایگه‌یاند سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای تازه هه‌ڵبژێردراو باراك ئۆباما رایگه‌یاندووه ئه‌و پشتگیری پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی پشتێنه‌ی موشه‌كی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له‌سه‌ر خاكی بولندا، له به‌یانێكدا كه‌له ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی پۆلندا بڵاوكراوه‌ته‌وه تێدا هاتووه هه‌ر دوو سه‌رۆك به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه ئۆباما به سه‌رۆكی بولندا لیگ كاتشینسكی راگه‌یاندووه: كه پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی موشه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی بولندا به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌پێی راگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی بولندا بێت دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه موشه‌كیانه له‌سه‌ر خاكی بولندا جێی بایه‌خی ئۆباما بووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه دنیس مكدونوفی سه‌رۆكی راوێژكارانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو باراك ئۆباما رایگه‌یاندووه "ئۆباما وتویه‌تی ئیلتزام به‌و پرۆژه موشه‌كیه‌وه ناكات".
دنیس مكدنوف رایگه‌یاند بۆچونی ئۆباما وایه كه ئه‌و كاتێك ئیلتزام به دامه‌زراندنی ئه‌و پشتێنه موشه‌كیه‌وه ده‌كات كه ته‌كنلوژیا بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ركه‌وتووه.