وابریاره رۆژی دوو شه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جورج بوش له كۆشكی سپی له واشنتون له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردروای ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما كۆببێته‌وه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له بوشه‌وه بۆ ئۆباما، بریاره ئۆباما له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا گه‌شتێك به‌ناو كۆشكی سپی‌دا بكه‌ن و تا شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌كه‌ی ببینێت كه لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی ئاینده له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
شایه‌نی باسه سه‌رۆك بوش له كاتی پیرۆزبایكردنی ئۆبامادا به‌ڵێنی دابوو هه‌موو كارئاسانیه‌ك بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئۆباما.
جون بودیستا سه‌رۆكی گروپی گواستنه‌وه‌ی ئۆباما، رایگه‌یاند هه‌ردوو سه‌رۆك زۆر بابه‌ت هه‌یه كه وتوێژی له‌سه‌ر بكه‌ن، بودیستا رایگه‌یاند: ئه‌وان پێویستیان به وتوێژ هه‌یه له‌سه‌ر چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی به‌رفراوان ..به‌ڵام بارودۆخی ئابورییه‌وه باڵ ده‌كێشێت به‌سه‌ر وتوێژه‌كانیاندا".
له‌لایه‌كی تره‌وه گه‌وره هاوكاریكاری ئۆباما فالیر له باره‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك ووتی"به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و رووبه‌روبونه‌وانه‌ی توشی وڵاته‌كه‌مان هاتووه سه‌رۆك بوش پێی وایه پێویسته هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت ".
بودیستا رۆژی یه‌ك شه‌ممه ئه‌وه‌ی كه‌شفكرد كه ئاماده‌كاری بۆ چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌تاكانی مانگی ئابی رابردووه ده‌ستی پێكردووه و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی باسكرد ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكای داهاتوو چاوده‌خشێنێته‌وه به چه‌ندین ئه‌و بریارانه‌ی جێبه‌جێ كراون و له كاتی بوش‌دا ده‌ركراون.