له وتارێكدا كه‌له‌به‌رده‌م كاره‌كانی خولی ئاسایی دووه‌می په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی ئینتقالیدا پێشكه‌شی كرد، بشار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به گومانه‌وه سه‌یری رێكه‌وتنه ئه‌منیه ستراتیژیه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراقی كرد و وای لێكدایه‌وه ئه‌م رێكه‌وتنه عێراق ده‌كاته بنكه‌یه‌ك بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، له‌وباره‌یه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند" هێرشی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر خاكی سوریا مانای بوونی هێزی داگیركه‌ری ئه‌مه‌ریكی ێسه‌رچاوه‌ی هه‌ره‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێی عێراق و بوه‌ته مایه‌ی فاكته‌ری ناجێگیری له ناوچه‌كه‌دا".
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی سوریا په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ جێگیر بوونی باری ئاسایش له عێراقدا و پێی وابوو جێگری باری ئاسایشی عێراق بابه‌تێكی زینده‌گییه به نسبه‌ت سوریاوه، به‌ڵام سه‌رۆكی سوریا پێی وابوو ئه‌م كاره روونادات هه‌تا هێزی داگیركه‌ر له وڵاته‌دا نه‌چێته ده‌ره‌وه و ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی له نێوان رۆڵه‌كانی عێراقدا روونه‌دات به‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان له پاشكۆیه‌تی و كلكایه‌تی ئیراده‌ی ده‌ره‌كی ده‌ربچن.
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی فشاربهێنن بۆ كۆتایهێنان به داگیركاری و رِه‌تكردنه‌وه‌ی سه‌پاندنی هه‌ر جۆره رێكه‌وتنێكی ئه‌مه‌نی پێی وابوو پێویسته وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتویان هه‌بێت.