|
عێراق : دانیشتوانی شاری به‌سره داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی فیدڕاڵ ده‌که‌ن
Tuesday, 11.11.2008, 09:57am (GMT)
وائل عبدول له‌تیف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی رایگه‌یاند : هه‌رێمی به‌سره به هه‌موو شێوه‌یه‌ک داوای هه‌رێمی فیدراڵی ده‌که‌ن و له‌م باره‌یه‌وه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رگرتووه كه پشتیوانی له دامه‌زراندنی هه‌رێمێك ده‌كه‌ن له‌به‌سره‌و ژماره‌یان (34) هه‌زار كه‌سه. راشیگه‌یاند : ئیمزا کۆکراوه‌کان (2%) ی دانیشتوانی شاری به‌سره‌ی گرتۆته‌وه، له‌م لیسته‌دا ناوی چواری هاوڵاتیان و ژماره‌ی ناسنامه‌و ژماره‌ی کۆبونی له‌سه‌ره بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پشتگیری له‌و هه‌نگاوه ده‌که‌ن ئه‌م ئمزایانه‌ی دانیشتوانی به‌سره پشت به مادده‌ی (115)ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌به‌ستێت كه به‌گوێره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك مافی دامه‌زراندنی هه‌رێم ده‌داته پارێزگایه‌ك.
|