|
عێراق : سه‌ردانی رایس بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراقه
Tuesday, 11.11.2008, 10:06am (GMT)
سایتی (رادیۆ سه‌وا) رایگه‌یاند : سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراقه عێراقه له پێناو مۆرکردنی رێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان (به‌غدا- واشنتن) پێشئه‌وه‌ی سه‌رۆک بوش کۆشکی سپی جێبهێڵێت،له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانه‌کانیاندا رایانگه‌یاند : سه‌ردانی (کۆندالیزا رایس) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ (به‌غدا) به مه‌به‌ستی فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراقه له پێناو مۆرکردنی رێککه‌وتننامه ئه‌منییه‌که.
جێی‌ئاماژه‌یه پێشتر سه‌رچاوه‌کانی حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایان‌کردبوو که له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، (کۆندالیزا رایس) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌شتێکیدا سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێکی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌کات و پێده‌چێت ئه‌مه دواهه‌مین سه‌ردان بێت بۆ ئه‌و ناوچانه.
|