ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆكی پاكستان رایگه‌یاند: دوای هه‌ڵبژاردنی باراك ئۆباما بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پێشبینیی ده‌كات جیهان گۆرانکارییه‌کی گه‌وره له بواری ئاسایش و سیاسی له جیهاندا ده‌سته‌به‌ر بکات و له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پێشبینییه‌كی به‌هێز هه‌یه ده‌رباره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما، وتیشی، ده‌توانن به‌كاری پێكه‌وه‌یی نێوانیان چاره‌سه‌رێكی جیهانیی بدۆزنه‌وه بۆ زۆر له كێشه‌و گرفته‌كان.
زه‌رداری كه ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش سه‌ركه‌وتنی ئۆباما پیرۆزبایی لێ‌كرد ، گه‌شبینیی پیشاندا به‌رامبه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆباما كه له 20 ی كانونی دووه‌می ساڵی داهاتوودا ده‌ست به‌كار ده‌بێت.