|
سه‌رۆک تاڵه‌بانی هیوای خواست په‌یوه‌ندی قوڵ له بواری ئابوری و نه‌وت له‌گه‌ڵ چین-دا هه‌بێت
Tuesday, 11.11.2008, 10:12am (GMT)
رۆژى دووشه‌ممه 10/11، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازی له‌وه‌فدێكی ئابووریی چین كرد كه‌پێكهاتبوو له جیانگ جی مین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی كۆمۆنیستی چین‌و سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی چین‌و زاو كانك سه‌رۆكی كۆمپانیای نورینكۆو چیانگ یی باڵیۆزی چین له‌عێراق‌و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رۆك كۆمپانیا‌و لێپرسراوانی ئابووریی چینی.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی وه‌فده‌كه‌ی كرد كه‌بۆ ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێكی نه‌وت له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی باكووری عێراقی‌و كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی چین به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌ی نه‌وتی ئه‌حده‌ب له‌پارێزگای واست، كه به‌سه‌ردانێك له‌عێراقدان.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی دووپاتیكرده‌وه، كه‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی چین بۆ عێراق سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ هه‌رچی زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌تین‌و فراوان له‌نێوان عێراق‌و كۆماری گه‌لی چیندا، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی دوێنێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا ئیمزاكران، یه‌كه‌م رێككه‌وتننامه‌ی له‌و بابه‌ته‌یه له‌بواری نه‌وت له‌نێوان عێراق‌و لایه‌نێكی بێگانه‌دا، وتیشی: ئاواته‌خوازین هه‌رچی زیاتر رێككه‌وتننامه له‌نێوان عێراق و چین-دا بكرێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنمان بۆ چین خواستی عێراق دووپاتده‌كاته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیی قووڵ و فراوان له‌بواره جۆراوجۆره‌كانی ئابووری و نه‌وت و بواره‌كانی دیكه‌دا
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، جیانگ جی مین سه‌رۆكی وه‌فده‌كه دووپاتیكرده‌وه كه‌ئه‌م گرێبه‌ستانه بایه‌خێكی گه‌وره‌ی ئابوورییان بۆ هه‌ردوو وڵاته‌كه هه‌یه، هیواشی خواست ئه‌م پرۆژه‌یه ببێته مایه‌ی زیادكردنی توانای عێراق له‌بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و به‌شداریكردن له‌په‌ره‌پێدانی ئابووریی عێراق‌و دابینكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هاووڵاتیانی عێراق، هه‌روه‌ها ئومێدی خواست پشتگیریی به‌ڕێزی له‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وامبێت له‌سۆنگه‌ی بایه‌خی ئه‌و پشتگیرییه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا.
سه‌رۆك تاڵه‌بانی پشتگیریی شه‌خسی خۆی‌و پشتگیریی حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه دووپاتكرده‌وه، هیواشی خواست ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیی ئابووریی نوێ، فراوانكردنێكیش بێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشوو.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، وه‌فدی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌رامبه‌ر دیداری سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌به‌غدا ده‌ربڕی‌و رۆڵی پێشڕه‌وانه‌ی به‌ڕێزیان به‌رزنرخاند له‌فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق‌و چین له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌وشێوه‌یه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی دۆست مسۆگه‌ربكات، هه‌روه‌ك سوپاسی به‌ڕێزیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و میواندارییه جوامێرانه‌یه.
شایه‌نی باسه، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و باقر جه‌بر زوبه‌یدی وه‌زیری دارایی و د.حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری نه‌وت و د.رائید فه‌همی وه‌زیری زانست و ته‌كنۆلۆژیاو چه‌ندین لێپرسراوی دیكه، ئاماده‌ی دیداره‌كه‌بوون.
|