بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی گوایه باری ئاسایش له به‌غدا به ته‌واوی باش بووه و كۆنترۆڵكراوه، تیرۆریستان له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكدا توانیویان له سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له به‌غدا 30 قوربانی و 70 برینداری لێبكه‌وێته‌وه. هێرشه تیرۆریستیه‌كانی به‌غدا سه‌ره‌تا به ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو ده‌ستی پێكرد له بازارێك له عه‌زه‌میه، دواتر ئۆتۆمبێلكی تریش ته‌قیوه‌ته‌وه، دوای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌یه و كۆبونه‌وه‌ی خه‌ڵك له ده‌وری شوێنی رووداوه‌كه كه‌سێكی تیرۆریست به‌هۆی پشتێنه‌ی بۆمب رێژكراوه‌وه له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
شایه‌نی باسه له نێو قوربانیه‌كاندا چوار سه‌ربازی عێراقی و ئاسیشێك و پێنج ئافره‌ت و چه‌ند خوێندكارێك هه‌یه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له به‌عقوبه خۆكوژێك رۆژی دوو شه‌ممه خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا 4 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و 18 كه‌سی تریش برینداربوون.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی 4 مانگی رابردوودا ئه‌مه خوێناوی‌ترین هێرشه كه له به‌غدا و ده‌وروبه‌ری روویدابێت و تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌دا رانه‌گه‌یاندووه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌زگا ئاسایشیه‌كانی عێراق بێت له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 35 كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆكوژی ئه‌نجامدراوه كه زۆربه‌یان له پارێزگای دیاله بووه.