|
ئاژانسه‌کان : گورباتشوف پێی وایه ئه‌مریکا ده‌بێت بیروسترویکای تایبه‌ت به خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن
Tuesday, 11.11.2008, 10:17am (GMT)
میخائیل گورباتشوف ناوێكه له مێژوودا وه‌ك دواهه‌مین سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ناسرا، ئه‌و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی بیروسترویكا بوو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی به چاكسازی و سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ناوخۆیی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران دانرا و سه‌رئه‌نجام ئیمبراتۆیه‌تی سوری پێ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه و باهۆزی دیموكراسی به چه‌شنێ: خۆی كرد به‌و وڵاته‌دا كه تێدا چه‌ندین ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی لێ جیابۆیه‌وه دوای جێبه‌جێكردنی گلاسنۆس و بیروسترویكا ئیدی جه‌نگی سارد به كۆتایی هاتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كۆتایی هات.
گورباتشوف پێی وایه ئێستا كاتی بیروسترویكای ئه‌مه‌ریكایه، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی كومسومولسكایا، ناوبراو رایگه‌یاندوو كه هیواخوازه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا گۆران له‌و سیاسه‌ت كۆنه‌دا بكات كه‌له ئه‌مه‌ریكادا باوه و له‌و باره‌شه‌وه سود له ئه‌زموونی روسیا ببینێت.
|