دوای ئه‌وه‌ی باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكراته‌كان رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا، بۆ یه‌كه‌مین جار وه‌ك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی كۆشكی سپی كرد، له سه‌ردانه‌كه‌یدا كه هاوسه‌ره‌كه‌یشی له‌گه‌ڵدابوو ئۆباما له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆرج بوش و هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
سه‌ره‌تا ئۆباما و سه‌رۆك بوش چونه نوسینگه‌ی سپی سه‌رۆك كۆمار.
هه‌ر دوولایه‌ن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو و سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا له ئۆفیسی سه‌رۆك كۆمار كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا، پێشبینی ده‌كرێت هه‌روه‌ك جون بیدیستای وته‌بێژی گروپی گواستنه‌وه‌ی ئۆباماش ته‌كیدی كرده‌وه كه لێدوانه‌كانی نێوان هه‌ر دوو سه‌رۆك تایبه‌ت بێت به قه‌یرانی ئابوری و دۆسیه‌ی ئاسایش و بارودۆخی عێراق و ئه‌فغانستان.
له‌و كاته‌ی هه‌ر دوو سه‌رۆك سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌كان بوو هه‌ر دوو خاتون میشال هاوسه‌ری ئۆباما و لورا هاوسه‌ری بوش به ناو كۆشكی سپی‌دا ده‌گه‌ران و به‌ش به به‌شی ئه‌و كۆشكه‌یان به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه.
وته‌بێژی گروپی گواستنه‌وه‌ی ئۆباما جون بیدیستا رایگه‌یاند" دیاره پێداویستسه‌كی زۆر هه‌یه بۆ جێگیركردنی باری دارایی و رووبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه په‌لی كێشاوه‌ته سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوریه‌كانی تریشه‌وه"
شایه‌نی باسه پێشتر سه‌رۆك بوش به‌ڵێنی دابوو كه كارئاسانی زۆر بۆ سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ گواستنه‌وه و ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش بریاری داوه كه زانیاری ته‌واو ده‌داته ئۆباما له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و بریارانه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا ده‌رده‌چن به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئابوری و عێراقه‌وه هه‌یه.