د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پێشوازیكرد له وه‌فدێكی پیاوانی ئایینی و نوێنه‌ری عه‌شیره‌ته‌كان و پیاوماقوڵانی پارێزگای كه‌ركوك و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه كه‌ركوك پێویسته له ئاشتی و ئارامیدا بژی و ببێته نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له یاسا و ده‌ستوور.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی نووسینگه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح، له‌و دیداره‌دا كه ئێواره‌ی رۆژی 10/11 له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، د. به‌رهه‌م ئاماژه‌یكرد به‌و زۆڵم و زۆر و ناهه‌قییه‌ی له سه‌ر دانیشتووان و پێكهاته جیاجیاكانی شاری كه‌ركوك بووه و نمونه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی به‌عسی پێشووی هێنایه‌وه له‌په‌یڕه‌وكردنی زوڵم زۆر و كۆچ پێكردن و ئاواره‌كردن و ده‌ركردن و گۆڕینی دیمۆگرافیا و تێكدانی هاوكێشه‌ی پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی و تێكدانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌موو ئه‌وانه به‌هۆی یه‌كێتی و خۆڕاگریی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه له‌ڕابردوودا شكستی پێهێنرا و له ئاینده‌شدا هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی پیاوانی ئایینی و نوێنه‌ری عه‌شیره‌ته‌كان و پیاوماقوڵانی كه‌ركوك خۆشحاڵی خۆیان بۆ دیداری د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ربڕی و هیوایان خواست هاوكاری كه‌ركوكییه‌كان بكات له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و پێشخستنی پارێزگاكه له‌بواره جیاجیاكاندا، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیانكرده‌وه كه برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاجیاكانی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رابردوو و له ئاینده‌شدا ئه‌و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه به‌رده‌وامده‌بێت.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگیدان به‌پارێزگاكه له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست به‌هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موولایه‌ك بتوانین خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌شی شار و پارێزگای كه‌ركوك و پێكهاته هه‌مه ڕه‌نگه‌كه‌ی بكه‌ین، هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و پابه‌ندبوون به دیالۆگ و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و چیتر كه‌ركوك نه‌كرێته گۆڕه‌پانی ململانێ.
له‌وباره‌یه‌وه نوێنه‌رانی پارێزگای كه‌ركوك كۆمه‌ڵێك داخوازی پارێزگای كه‌ركوكیان پێشكه‌شكرد، له‌وانه‌ش گه‌شه‌پێدانی زانكۆی كه‌ركوك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری و دابینكردنی هه‌لی كاركردن و دروستكردنی خانه‌ی پیران و باشكردنی موچه‌ی خانه‌نشنیان، له‌به‌رامبه‌ردا د. به‌رهه‌م به‌ڵێنیدا به كاركردن بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان.