|
به‌ریتانیا: له ماوه‌یه‌کی نزیکدا فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره ده‌درێته‌وه به عێراقییه‌کان
Tuesday, 11.11.2008, 12:11pm (GMT)
سایتی هه‌واڵی (ئه‌سوات عێراق) بڵاوی‌کرده‌وه: (مێجه‌ر بیل) وته بێژی هێزه‌کانی به‌ریتانیا له به‌سره رایگه‌یاند : له‌ماوه‌یه‌کی نزیکدا (فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سڕه) به عێراقییه‌کان ده‌رێته‌وه ، دوای ئه‌وه‌ی کارمه‌نده‌کانی به ته‌واوی له‌لایه‌ن هێزه‌کانمانه‌وه راده‌هێنرێن، به‌ڵام هیچ کاتێکی دیاری نه‌کرد بۆ ئه‌و راده‌ستکردنه‌وه‌یه.
دواتر گۆردن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی بر‌یتانیا رایگه‌یاند تا ئێستا هیچ بریارێك سه‌باره‌ت به‌واده‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق له ئارادا نییه. له‌لایه‌كی تره‌وه دۆگلاس ئه‌لیكسه‌نده‌ر وه‌زیری بر‌یتانیا بۆ كاروباری گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ به‌سره به‌سكای نیوزی راگه‌یاند هه‌ر كاتێك بارودۆخی شاره‌كه گونجاو بوو بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان ئه‌وا حكومه‌ت ئه‌و كاته بریاری پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان ده‌دات.
|