وته‌بێژی كۆشكی كرملینی روسیا رایگه‌یاند : دیمیتری میدڤیدیڤ سه‌رۆكی روسیا،به‌مه‌به‌ستی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کردوه، که تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م درێژکردنه‌وه‌یه له 4 ساڵه‌وه زیاد بکرێت بۆ 6 ساڵ .
سه‌رۆکی روسیا رایگه‌یاند : به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازی له وڵات‌و روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان، پێویسته ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درێژبكرێته‌وه، رونیشیكردبۆوه پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له چوار ساڵه‌وه بكرێت به‌شه‌ش ساڵ، ئه‌مه‌ش كاتی زیاتر به‌سه‌رۆك ده‌به‌خشێت بۆ ئه‌وه‌ی پلانه‌كانی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات.