به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی وه‌ڵامی ئه‌مریکییه‌کان سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنه ئه‌منییه‌که‌ی نێوان حکومه‌تی عێراق و ئه‌مریکا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق کۆبوه‌وه ، سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه ئه‌م وه‌ڵامه بدرێته سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر راوبۆچونی کوتله‌کانی له‌سه‌ر بدرێت و ده‌نگی پێبدرێت.
له‌لایه‌کی تره‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وه‌ڵامی ئه‌مریكییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌ك پێویست نیه‌و هێشتا پێویستی به‌گۆِرانكارییه، رونیشیكرده‌وه ئه‌مریكییه‌كان به‌هه‌ندێك له‌و گۆڕانكارییانه رازیبوون كه حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامیدابوو، به‌ڵام هه‌ندێك له گۆڕانكارییه‌كانیش قبوڵنه‌كراوه.