|
عێراق : وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێکی ره‌سمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا
Wednesday, 11.12.2008, 11:34am (GMT)
هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا‌و نامه‌یه‌كی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ست به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند : له‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه هۆشیار زێباری به‌غدای به‌ره‌و دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌جێهێشتووه‌و له‌گه‌ڵ خۆی نامه‌یه‌كی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ڵگرتووه، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی به‌ده‌ست به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، پێشبینیش ده‌كرێت ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه په‌یوه‌ست بێت به‌و هێرشه‌ی كه دوو هه‌فته له‌مه‌وپێش فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراقه‌وه كردیانه سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال-ی نزیك سنوری عێراق.
|