به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌جات عبداڵا لێپرسراوی هونه‌رو كه‌لتور له نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له ئه‌مریكا و به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن و په‌ره‌دان به‌بوارى سینه‌ما له كوردستان وه‌فدێکی سینه‌مای هۆلیود گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان، وه‌فده‌که پێکهاتبوو له سێرگی بۆدرۆف، جۆرج مه‌ندۆرف، ئه‌بیزابێس ده‌یلی مارمیله‌ر.
سینه‌ماكاران ئاشكرایانكرد كه له‌ناو هۆڵیوددا به‌شێكی تایبه‌ت به‌ئه‌رشیفی دۆكۆمێنتاری له‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه كراوه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی ساڵ مێژووی هه‌ڵه‌بجه له‌و به‌شه‌دا نمایشده‌كرێت به‌مه‌ش ده‌توانرێت ساڵانه نزیكه‌ی 10 ملیۆن له‌ته‌ماشاكه‌ران و بینه‌رانی سینه‌مای هۆڵیود سه‌رجه‌م مێژووی هه‌ڵه‌بجه ببینن.
بڕیاره له‌شاری كالیفۆرنیا له‌ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا یادی هه‌ڵه‌بجه به‌رزڕابگیرێت و ئه‌و یاده به‌دانیشتوانی شار بناسرێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ سلێمانی، دوێنێ وه‌فده‌كه سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه سوره‌كه‌یان كرد، له‌نزیكه‌وه چاویان به‌و دیمه‌ن‌و وێنه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه‌وت كه میلله‌تی كورد به‌هۆی رژێمی پێشوی عێراقه‌وه توشی هاتبوون.