وڵاته یه‌كگرتوكانی ئه‌مه‌ریكا پێش 40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له باكوری گرینلادی به‌سته‌ڵه‌كی فرۆكه‌یه‌كی جۆری بی 52 كه‌وتۆته‌خواره‌وه، فرۆكه‌كه له ساڵی 1968 هه‌ستاوه به گواستنه‌وه‌ی چوار بۆمبی ئه‌تۆمی و له رێگادا له‌سه‌ر گرین‌لاند كه‌وتۆته خواره‌وه، له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و رووداوه یه‌كێك له‌و بۆمبانه له‌و به‌سته‌ڵه‌كانه‌دا وون بووه و هه‌تا ئیتاش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بنكه‌یه له دوورترین شوێنی باكور له نێو بنكه سه‌ربازییه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كاتی جه‌نگی ساردا بونیاد نراوه، كه‌له كاتی خۆیدا گرنگیه‌كی ستراتیژی گه‌وره‌ی هه‌بووه. شایه‌نی باسه له سالآنی په‌نجاكاندا ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگ بووه له‌و زنجیره رادارانه‌ی سیسته‌می نوراد كه‌له باكوره‌وه چاودێری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكای ده‌كرد و چاودێری بنكه‌ی ته‌قاندنی موشه‌كی سۆظێتیان ده‌كرد.
له 21 كانونی دووه‌می ساڵی 1968دا فرۆكه‌یه‌كی جۆری بی 52 دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له بنكه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه له نێو به‌سته‌ڵه‌كه‌كاندا ده‌كه‌وێته خواره‌وه، یه‌كێك له‌و چوار موشه‌كه ئه‌تۆمیه‌ی پێ بووه وون ده‌بێت و دوای گه‌رانێكی زۆر بۆ ئه‌و بۆمبه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به هه‌ده‌ر ده‌چێت و بۆمبه‌كه نادۆزرێته‌وه.