به هۆی كه‌می هه‌نارده‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ژاپۆن به‌نمونه كۆمپانیای سۆنی بۆ به‌رهه‌مه ئه‌لكترۆنیه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كانی دۆلار و یه‌ن به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی ئه‌مانه بوونه ترسێكی ئابوری جیهانیانه به تایبه‌ت كه هه‌نارده‌ی ئه‌مه‌ریكاش له پاشه‌كشێدایه بۆنمونه هه‌نارده‌ی كه‌رتی ئۆتۆمبێل.
هه‌ریه‌ك له بۆرسه‌ی نیكی و نوبكس دابه‌زینی زۆریان به خۆه بینی، ئاستی نیكی به رێژه‌ی 0.30% له كاتی پشووی نیوه‌رۆدا دابه‌زی كه پێشتر له سه‌ره‌تای ئاڵوگۆره‌كاندا به رێژه‌ی 2.15% دابه‌زی بوو. له هه‌مان كاتدا هه‌روه‌ك هه‌واڵه ئابورییه‌كان ئاماژه‌یان پێدابوو بۆرسه‌ی توبكس دابه‌زینی به خۆوه بینی به رێژه‌ی 1.77%.
پشكی ئه‌مه‌ریكیش له بۆرسه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا دووباره دابه‌زرینێكی كه‌می به خۆوه بینی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ئاماژه كه ئابوری ئه‌مه‌ریكا به ئاستێكی هێواشدا تێده‌په‌رێت.
شایه‌نی باسه هه‌روه‌ك بۆرسه‌كانی ژاپۆن دابه‌زینی به‌خۆه بینی دووباره بۆرسه ئه‌مه‌ریكیه‌كانیش دابه‌زینی به‌خۆوه بینی، ئاماژه‌كانی گه‌وره بۆرسه‌ی پیشه‌سازی دا‌و جونزی ئه‌مه‌ریكی ئیملاق دابه‌زینی به رێژه‌ی 1.99% به‌خۆوه‌بینی، و ئاماژه‌كانی بۆرسه‌ی ئه‌ند بورز به رێژه‌ی 2.20% دابه‌زینی به‌خۆوه بینی له‌لایه‌كی تره‌وه بۆرسه‌ی ناسداك كه زۆرینه‌یان پشكی كۆمپانیا ته‌كنلۆژییه‌كانه به رێژه‌ی 2.22% دابه‌زی. شایه‌نی باسه نرخی نه‌وتیش له مرۆدا دابه‌زیوه بۆ خوار 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت.