|
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا چه‌ند رونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی هۆکاری وه‌رنه‌گرتنی خوێندکاران ده‌خه‌نه‌روو
Thursday, 11.13.2008, 09:29am (GMT)
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 12\11، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی پارله‌مانی كوردستان و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا كۆبۆوه و گفتوگۆی له باره‌ی وه‌رنه‌گرتنی خوێندكارانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له زانكۆك و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
كێشه‌ی خوێندكاره وه‌رنه‌گیراوه‌كانی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له زانكۆك و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشتر بریاری له‌سه‌ر درابوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌دوای خوی‌دا هێنا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌ماندا كه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێوه‌چوو، هه‌ریه‌ك له وه‌زیری په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم چه‌ند رونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ژماره‌ی خوێندكاره ده‌رچووه‌كان و توانای وه‌رگرتنی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ئه‌ندامانی پارله‌مان باس كرد كه له كۆی 37 هه‌زار خوێندكار 21401 خویندكار وه‌رگیراون.
بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چه‌ند رونكردنه‌وه‌و پێشنیازێكیان خسته‌روو ، ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌رگرتنی خوێندكارانیان له زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌مافێكی سروشتی و ده‌ستوری و قانونی خوێندكاران دانا، هه‌روه‌ك جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نداره‌كان هه‌لی خوێندن یان دۆزینه‌وه‌ی كار له رێ‌ی كردنه‌وه‌ی چه‌ند خوڵیك بۆ ئه‌و خویندكارانه بره‌خسێنێت تا ره‌نج و ماندبوونی چه‌ند ساڵه‌ی خوێندكاران و كه‌سوكاریان به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت كه ساڵانێكه خه‌ونی پێوه ده‌بینن.
بۆ هۆكاری داخستنی په‌یمانگاكانی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كه به‌شێك له ئه‌ندامانی پارله‌مان پێشنیازیان كرد، وه‌زیری په‌روه‌رده رایگه‌یاند: داخستنی ئه‌و په‌یمانگایانه به‌هۆی جێ‌به‌جێ‌كردنی سیسته‌می نوێ‌ی په‌روه‌رده‌و هه‌ڵاوسانی ژماره‌ی مامۆستایانی قۆناغی 1 بۆ 6 بوو له ناوه‌نده‌كانی خوێندن.
له‌گه‌ڵ پشتگیریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستایان و داخستنی په‌یمانگاكانی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان، له‌هه‌مان كاتدا و هه‌ر بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌ی خوێندكاره وه‌رنه‌گیراوه‌كان، لێژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خویندنی باڵای په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ خستنه‌رووی چه‌ندین هۆكار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه نه‌بوونی پلانێكی پێویست ، چه‌ندین پێشنیازی جیاشیان خسته‌روو....
وه‌زیری خویندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر خستنه‌گه‌ری هه‌موو توانای زانكۆ‌و په‌یمانگاكان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی خویندكاران، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ، ساڵ دوای ساڵ رێژه‌ی خوێندكاران زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ چارسه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و وه‌رگرتنی به‌شێك له‌و خوێندكارانه‌ی تا ئێستا وه‌رنه‌گیراون...
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆچون و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی له چه‌ند خاڵێك چركرده‌وه كه بریتیبوون له پیاچونه‌وه به‌رێژه‌ی وه‌رگرتن و هه‌وڵدان بۆ زیادكردنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه وه‌رگیراون، دواخستنی داخستنی په‌یمانگاكانی مه‌ڵبه‌ندی مامۆستایان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه، خوێندكاران سه‌رپشك بكرێن و به‌ئاره‌زوی خۆیان برۆن بۆ زانكۆكانی تری عێراق، به‌رێز عه‌دنان موفتی پێشنیازیشی كرد كه حكومه‌تی هه‌رێم هاریكاری خویندكاران و مندالاَنی شه‌هیدان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان درێژه به‌خویندن بده‌ن ، هه‌روه‌ك پێشنیازیش كرا خولی شه‌ش مانگی له بواره جیاكان و به‌پێ‌ی پیداویستیه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستان خول بۆ ئه‌و خویندكارانه بكرێته‌وه تا له رێ‌ی ئه‌و خولانه‌وه هه‌لی كاریان بۆ بره‌خسێت، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاز كرا كۆلێژ‌و به‌شی جیا له بواری پۆلیس و سه‌ربازی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و خویندكارانه له‌و رێیانه‌وه درێژه به‌خویندن بده‌ن و خزمه‌ت بكه‌ن.
له كۆتایشدا بریاردرا سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازانه دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت تاوتوێ ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تری پارله‌مان وه‌لاَمی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی پارله‌مان بدرێته‌وه بریاری پێویستیان له‌سه‌ر بدرێت.
Source: kurdsatTv
|