کۆشکی سپی :گه‌شه‌کردنی موشه‌کی بالیستیکی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ناکۆکه له‌گه‌ڵ بریاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشه‌ممه نه‌وه‌یه‌كی نوێی موشه‌كی زه‌مین به‌زه‌مین تاقیكرده‌وه كه مه‌ودای گه‌یشتنی موشه‌كه‌كه ئه‌و ئیسرائیل ده‌بێته‌وه. به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی بالیستیكی له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وم بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی كۆشكی سپی. وته‌بێژی كۆشكی سپی گوردون گوندرو رایگه‌یاند" ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدانی موشه‌كی بالیستیكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ناكۆكه له‌گه‌ڵ بریاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ناكۆكه له‌گه‌ڵ ئیلتزامه‌كانی ئێران به‌رامبه‌ر جیهان ".
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند"رژێمی ئێرانی به‌رده‌وامه له گۆشه‌گیركردنی گه‌لانی ئێران له سه‌رجه‌م جیهان له كاتێكدا به‌م جۆره چالاكیانه هه‌ڵده‌سێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی له كاتێكدا دێت وه‌زیری به‌رگری ئێران مسته‌فا محه‌مه‌د نجار باسی نه‌وه‌یه‌كی نوێی موشه‌كی زه‌مین به زه‌مینی كرد به‌ناوی "سجیل" ئه‌م موشه‌كه به دوو مۆتۆر كارده‌كات وزه‌ی ره‌ق به‌كارده‌هێنێت و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی جیاوای هه‌یه و توانایه‌كی گه‌وره‌شی هه‌یه.
جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م موشه‌كه پرۆسه‌ی دووكه‌رتبوون ئه‌نجام ده‌دات له كاتێكدا به‌رێگاوه‌یه بۆ ئامانجه‌كه‌ی، زۆر له موشه‌كی شهاب 3 ده‌چێت كه توانای گه‌یشتنی 2000 كیلۆمه‌تری هه‌یه كه به ئاسانی ده‌گاته ناو خاكی ئیسرائیل.