رۆژی چوار شه‌ممه نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا بۆ گرێبه‌سته دواخراوه‌كان، به‌رێژه‌ی له 6% نرخه‌كه‌ی دابه‌زی نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 56 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاسته كه له ماوه‌ی 21 مانگی رابردوودا تۆماركرابێت، هۆكاری ئه‌م دابه‌زینه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ترسی كه‌می داواكاری له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و هێواشبوونی ئابوری جیهان.
له‌لایه‌كی تره‌وه نه‌وتی خاوی سوكی ئه‌مه‌ریكی له ئاڵوگۆره‌كاندا بری 3.55 دۆلار دابه‌زی و به‌وه‌ش نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته 55.78 ئه‌مه‌ش نزمترین ئاسته كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌خۆه‌بینیویه‌تی،
دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌وروپای گرتۆته‌وه و له له‌نده‌نی پایه‌ختی به‌ریتانیا نرخی نه‌وتی خامی ئه‌وروپی مزیج برنت 3.71 دۆلار دابه‌زیوه به‌وه‌ش نرخی یه‌ك به‌رمیل بووه‌ته 52 دۆلار ئه‌م ئاسته‌ش له‌ماوه‌ی 20 مانگی رابردوودا نه‌بیندراوه.
له هه‌مان كاتدا دابه‌زینی نرخی نه‌وت له 147 دۆلاره‌وه وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك ناڕازی بونی خۆیان نیشاندا هه‌ربۆیه ئۆپیك به نیازه له كۆتای ئه‌م مانگه‌دا جارێكی تر به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه تا نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه.