|
کوردستان : وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێم ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه
Thursday, 11.13.2008, 09:39am (GMT)
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاریداوه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و خۆی بۆ كاری سیاسی ته‌رخان بكات.له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی رایگه‌یاند: به‌نیازه ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌و خۆی بۆ كاروباری سیاسی ته‌رخانبكات. وه‌زیری رۆشنبیری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌به‌م نزیكانه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی خۆی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات و دوای تاووتوێكردن و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت له‌سه‌ر داواكه‌ی ئه‌و سه‌رقاڵی كاری سیاسی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌چه‌ندین روداوی سیاسی گرنگ له‌كوردستان و ناوچه‌كه له‌ئارادایه.
|