موقته‌دا سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه دوێنێ نوێنه‌ری موقته‌دا له مزگه‌وتی (كوفه )له کاتی نوێژی هه‌ینیدا خوێندیه‌وه رایگه‌یاند : هه‌موو چه‌کداره‌کانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در ته‌نها ئامانجیان هێزه‌کانی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌و هیچ سه‌ربازێکی عێراقی ناکه‌نه ئامانج بۆیه پێویسته به‌ره‌نگاریان نه‌بنه‌وه‌و داوای کرد ڕێپێوانێک سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی ئه‌منی ئه‌مریکا-عێراق ساز بکه‌ن.
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه : ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌منی ئیمزا بكرێت بۆ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌وا ره‌وتی سه‌در گروپێکی چه‌كداری له ژێر ناوی(الیوم الموعود) پێكده‌هێنێت بۆ رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریکا.