|
سه‌رۆک تاڵه‌بانی پشتیوانی له‌و گۆرانکارییانه ده‌کات که عێراق له ڕێککه‌وتنه‌که‌دا کردویه‌تی
Saturday, 11.15.2008, 08:31am (GMT)
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه 13/11، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌به‌غدا پێشوازییكرد له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران‌و گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دواپێشهاته‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان، كه‌چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا ئیمزابكرێت. سه‌رۆك تاڵه‌بانی، له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له‌و گۆڕانكارییه نوێیانه ئاگاداركرایه‌وه كه‌حكومه‌تی عێراق داوایانده‌كات، سه‌رۆك كۆماریش پشتیوانیی بۆ ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها به رایان كرۆكه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراقیشی راگه‌یاندووه كه‌پشتیوانیی ئه‌م گۆڕانكارییانه ده‌كات كه‌حكومه‌ت داوای ده‌كات. داواشی له‌سه‌رۆك جۆرج بوش سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد كه‌یارمه‌تیی لایه‌نی عێراقی بدات له‌ڕێگه‌ی په‌سندكردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه، هه‌روه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا زۆر یارمه‌تیی عێراقییه‌كانی داوه، تا سه‌ركرده عێراقییه‌كان بتوانن سه‌ربه‌رزانه ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه بخه‌نه به‌رده‌م گه‌لی عێراق.
|