|
عێراق : حکومه‌تی به‌ریتانیا هیچ پلانێکی دانه‌ناوه بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی
Saturday, 11.15.2008, 08:32am (GMT)
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری بر‌یتانیا به ئاژانسه‌کانی هه‌واڵی راگه‌یاند : به‌ریتانیا هیچ هه‌نگاوێكی سه‌باره‌ت به پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق به ده‌سته‌وه نییه و هیچ جۆره پلانێک یان خشته‌یه‌کی زه‌مه‌نی دانه‌ناوه بۆ پاشه‌کشێی هێزه‌کانیان. له‌لایه‌كی تره‌وه مۆفه‌ق روبه‌یعی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بر‌یتانیا له عێراق كه ژماره‌یان (4000) هه‌زار سه‌رباز ده‌بن بریاره له ئێستاوه تا كۆتایی ساڵی ئاینده له عیراق بكشێنه‌وه.
|