|
سۆماڵ : هێزه چه‌کداره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی (شباب المجاهدون) به‌ره‌و مه‌گادیشۆی پایته‌خت ده‌ڕۆن
Saturday, 11.15.2008, 09:09am (GMT)
چه‌كداره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی (شباب المجاهدون) به‌ره‌و مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ ده‌ڕۆن و ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نزیكی مه‌قادیشۆ دوای ئه‌وه‌ی توانیان هێزێكی سوپای ئه‌سیوپیا له ناوچه‌كه ناچار به پاشه‌كشێ بكه‌ن، ئه‌و كۆمه‌ڵه چه‌كدارییه ناویان خراوه‌ته‌وه لیستی ره‌شی تیرۆره‌وه و له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا توانیویه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی باشووری سۆماڵ‌دا بگرێت. چه‌كداره توندرِه‌وه‌كان به هیچ پلانێكی ئاشته‌وایی و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی وڵات رازی نابن كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌دات. پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه كه خستویه‌تیه گه‌ر بۆ كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته كه ماوه‌ی 17 ساڵه به‌رده‌وامه ،ئه‌م میلیشیایه تا ئێستا توانیویه‌تی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی باشووری سۆماڵ داگیربكات‌و له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا سی شاری داگیر كرد‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌میش توانی سێ شاری تر بخاته ژێر ده‌ستییه‌وه.
|