|
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له باڵوێزی به‌رازیل له به‌غدا
Sunday, 11.16.2008, 05:49am (GMT)
له دیدارێكی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ڕازیل له به‌غدا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕازیل كرا. نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر پێشوازی كرد له بیرناردۆ بریتۆ باڵیۆزی به‌ڕازیل له به‌غدا . له دانیشتنێكدا ته‌ئكیدكرایه‌وه له سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕازیل به تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووری و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ژووری بازرگانی هه‌ردوولا. هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی به‌ڕازیل خۆشحاڵی خۆی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌ربڕی به تایبه‌تی كه وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت ببێته هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری. له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی به‌ڕازیل كرد بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و ئومێدی خواست كه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێبدرێت.
|