|
به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆک تاڵه‌بانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌بێته‌وه‌و چه‌ند ته‌وه‌رێکی گرنگ تاوتوێ ده‌کات
Sunday, 11.16.2008, 05:52am (GMT)
رۆژی شه‌ممه 15\11، سه‌رۆك مام جه‌لال له كۆشكى سه‌لام له به‌غداد به‌ئاماده‌بوونى د.عادل عه‌بدولمه‌هدى‌و د. تارق ئه‌لهاشمى جێگرانى سه‌رۆك كۆمار سه‌رۆكایه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى كرد. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له رێكه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كان كرا كه بڕیاره له نێوان عێراق‌و ئه‌مریكادا ئیمزابكرێت له‌گه‌ڵ ئاگاداربوون له هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى لایه‌نى عێراقى پێشنیازیى كردوون‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى تریش كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا پێشكه‌شى كردوون. كۆبوونه‌وه‌كه باسیشى له كاراكردنى زۆر له رۆڵه ده‌ستوورییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى‌و په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار‌و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى كرد. هاوكات به‌دواداچوونیش كرا بۆ بڕیاره‌كانى هه‌ر پێنج لیژنه‌كه، كه به‌م دواییه بۆ به‌دواداچوونى دۆسییه‌ى سیاسیی‌و ئه‌منیى‌و ئابووریى‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه پێكهێنران‌و ئاگاداربوون له‌و ئه‌نجامانه‌ى ئه‌و لیژنانه به‌ده‌ستیانهێناوه. دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش د.عادل عه‌بدولمه‌هدى جێگرى سه‌رۆك كۆمار له لێدوانێكى رۆژنامه‌یى دا ئاماژه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا باسى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كردووه كه به‌سه‌ر رێكه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كاندا هاتوون.. جه‌ختیشى كرد كه وتوێژه‌كانى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى كامڵ بوون‌و سه‌روه‌ریى‌و سه‌ربه‌خۆیى عێراقییان خستۆته رێزى پێشه‌وه، پاشان بیریانكردۆته‌وه له هه‌ڵبژاردنى باشترین بژاره‌كان كه پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى بوارى ئه‌منیى‌و سیاسیى زامنده‌كه‌ن. ئه‌وه‌شى وت كه ئه‌و كاره به هاریكاریى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و فراكسیۆنه‌كانى پارله‌مان‌و راى گشتیى به‌دییدێت
هه‌ر له‌و بواره‌دا د.تارق ئه‌هاشمى جێگرى سه‌رۆك كۆمار له وته‌یه‌كدا دواى كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى رێكه‌وتنى ئه‌منیى تاوتوێكردووه‌و وتى: پێمانگه‌یشتووه كه ئیداره‌ى ئه‌مریكا گۆڕانكاریى زیاترى پێشكه‌شكردووه، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و چاوه‌ڕێى هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كه‌ین ده‌رباره‌ى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌و هه‌ڵوێستى كۆتایى به‌رامبه‌ر رێكه‌وتنه‌كه. جێگرى سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه گفتوگۆ ده‌رباره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رو بابه‌تێكى تریش كراوه، له‌وانه كاراكردنى زۆر له رۆڵه ده‌ستوورییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى‌و په‌یوه‌ندیى نێوان ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تیى‌و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران. ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتن به‌دیهاتووه له‌سه‌ر چه‌ند راسپارده‌و رێوشوێنێك كه له ئاینده‌دا ده‌گیرێنه‌به‌رو تایبه‌ت ده‌بن به ئه‌نجامى كار‌و چالاكییه‌كانى هه‌ر پێنج لیژنه پێكهێنراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى راپه‌ڕاندن.
|