سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رپه‌رشتی (د.ئیدریس هادی ساڵح) وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك زانكۆكانی سه‌ڵاحه‌دین و سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێری پزیشكی و سه‌رۆكی هه‌ردوو ده‌سته‌ی خوێندن و فێركردنی ته‌كنیكی هه‌ولێرو سلێمانی و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی وه‌زاره‌ت كۆبووه‌وه‌و چه‌ندین بابه‌تی تاووتوێكردو بڕیاری پێویستیان له‌باره‌یه‌وه درا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ئه‌مساڵی خوێندن له‌زانكۆو په‌یمانگاكان كرا كه‌تیایدا له‌كۆی نزیكه‌ی (37) هه‌زار خوێندكاری ده‌رچووی ئاماده‌یی كه (33) هه‌زار خوێندكار له‌به‌شی زانستی و وێژه‌یی و (3500) خوێندكار له‌به‌شی پیشه‌یی، له‌م رێژه‌یه‌دا (21401) خوێندكار له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی كوردستان وه‌رگیران و (9991) خوێندكاریش له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی كوردستان وه‌رنه‌گیراون له‌به‌رنه‌بوونی شوێن و ستافی مامۆستا‌و هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌و پێداویتسییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو كه زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستان ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 4000 خوێندكار وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش رێژه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌مساڵی خوێندكاران له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی كوردستان ده‌گاته رێژه‌ی (82%)، وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روونیكرده‌وه: ئه‌مساڵ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان ئه‌وپه‌ڕی توانای وه‌رگرتنیان به‌كارهێناوه‌و هه‌وڵدراوه به‌رزترین رێژه‌ی خوێندكار وه‌ربگرین و ئه‌وه‌ی وه‌رنه‌گیراوه په‌یوه‌ندی به‌نه‌بوونی جێگاوه هه‌یه.
ده‌رباره‌ی وه‌نه‌رگرتنی ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكارانیش له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی هه‌رێمدا كه‌په‌رله‌مانی كوردستانیش دانیشتنی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئه‌نجامداوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ بڕیاریدا:
1- وه‌رگرتنی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له‌قوتابیان و خوێندكاران له‌په‌یمانگا ته‌كنیكییه‌كانی كوردستان.
2- هه‌ندێك له‌و به‌شه تازانه‌ی ئه‌مساڵ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان كراونه‌ته‌وه هه‌وڵبدرێت ژماره‌یه‌كی دیكه له‌خوێندكاران وه‌ربگرن.
3- دابینكردنی كورسی خوێندن له‌زانكۆكانی دیكه‌ی عیراق بۆ به‌شێك له‌و خوێندكارانه‌ی له‌زانكۆو په‌یمانگاكانی كوردستان وه‌رنه‌گیراون، ئه‌مه‌ش به‌ڕێككه‌وتننامه له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم و عیراق.
4- ره‌خساندنی هه‌لی خوێندنی زیاتر له‌زانكۆ ئه‌هلییه‌كان بۆ خوێندكاران كه له‌ئێستادا 7 زانكۆی ئه‌هلی له‌كوردستاندا كراونه‌ته‌وه.
5- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی خوێندكاران كه‌وه‌رنه‌گیراون په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌وه هه‌یه، پێویستی به‌كارێكی ده‌سته جه‌معی هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری پیشه‌یی جیاجیا بۆ راهێنانی خوێندكاران و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار له‌كه‌رتی تایبه‌تدا.
ده‌رباره‌ی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانیش به‌تایبه‌ت به‌شی پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی، بڕیاردرا ئه‌مساڵی خوێندن 2008-2009 ته‌نها ساڵی ته‌مهیدی بێت و زمانی ئینگلیزی بخوێندرێت، دوای دابینكردنی پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خوێندن وه‌ك بینایه‌و هۆڵی وانه وتنه‌وه‌و مامۆستا‌و تاقیگه‌ی زانستی، ئینجا خوێندنی ئاسایی ده‌ستپێبكرێت.