|
عێراق : بۆ به‌هه‌رێم بونی شاری به‌سره ده‌بێت راپرسییه‌کی جه‌ماوه‌ری له‌و شاره به‌ڕێوه‌بچێت
Monday, 11.17.2008, 06:10am (GMT)
كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی به‌سره ببێت به هه‌رێمێکی جیا به‌پێی یاسا ده‌بێت راپرسییه‌کی سه‌رتاسه‌ری له شاری به‌سره به‌ڕێوه بچێت و کۆمیسینۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و داوایه ده‌ربڕی که له‌لایه‌ن خه‌ڵکی شاره‌که‌وه ئاراسته‌یان کراوه.
كۆمیسیۆنه‌كه بڕیاریداوه راپرسییه‌كی جه‌ماوه‌ری گشتی ئه‌نجامبدرێت سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی هه‌رێمی به‌سره وه‌ك رێووشوێنێكی یاسایی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هاوڵاتیانی پارێزگاكه داوایه‌كیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رزكردبۆیه‌وه. دادوه‌ر قاسم ئه‌لعه‌بودی سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رونیشیكرده‌وه : به‌پێی یاسای دروستكردنی هه‌رێمه‌كان، داواكه‌ی خه‌ڵكی به‌سره ره‌وایه‌و له‌رووی یاساییشه‌وه داواكه‌یان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نیه.
|