بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له‌و پلانه ده‌کات که ده‌وڵه‌تانی 20 له‌سه‌ری ڕێککه‌وتون و رایگه‌یاند : ئه‌و پلانه ده‌بێته هۆی چاککردنی پلانی دارایی جیهان و به‌هێزکردنی ئابوری بۆ داهاتوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا که ده‌وڵه‌تانی گروپی 20 بڵاویکرده‌وه : بان كی مۆن پێشوازی له ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی 20 كرد، به‌پێویستیشی زانی كه یه‌كانگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ دووباره بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری جیهان.